هاوبەشە ستراتیجیەکان

به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ ، كۆمپانیای نۆرپ پاوه‌ر هه‌ستاوه‌ به‌ دامه‌زراندن و گه‌شه‌پێدانى هاوبه‌شیه‌كی ستراتیجى باوه‌رپێكراو و پشتپێبه‌ستراو له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمپانیای نیوده‌وڵه‌تى ، كه‌ لێهاتویویه‌كى به‌رفراوانیان هه‌یه‌ له‌بوارى راوێژكاری ته‌كنیكى و دروستكردنى ئامێر و كه‌ره‌سته‌ى وێستگه‌كانى كاره‌با و سێكته‌رى پیشه‌یی وه‌ك چۆن له‌خواره‌وه‌ نیشاندراوه‌.

كۆمپانیای پلان

کۆمپانیای پلان بۆ بەڵیندەرایەتى گشتى سنوردار یەكیكە لە كۆمپانیا پیشەنگەكانى بوارى كارەبایی و بیناسازى و بەرِیوەبردنى پرۆژەكاندا  لە هەریمى كوردستان كە لە ساڵى 2001 وە لەكاردایە ، كۆمپانیای پلان یەكیكە لە كۆمپانیاكانى فاروق گروپ

ماتلیك گروپ

ماتلیك لە ساڵى 1974 دامەزراوە لە سەرەتادا تایبەتمەند بوون بە دروست كردنى گۆرِەرى دابەش كردن پاش كارەكانیان فراوان بووە لە بوراى كارەبادا بە جۆریك لە دە ساڵى یەكەمى كاریاندا توانیویانە بەرهەمەكانیان بەجۆریك فراوان بكەن كە هەریەك لە سویچ گیرِ ، ویستگەى گۆرِین كۆكراوە (ویستگەى گەڕۆك یان موبایل) ، سیستەمى كۆنترۆڵ و بەرگرى بەرهەم بهینن.

لەهەمان كاتدا توانیویانە لە بوارى ئەندازیارى بەڵیندەرایەتیدا چالاكى بەرچاویان هەبێت بە تایبەتى لە پرۆژەكانى جۆرى تەوژمى نزم و مامناوەند و بەرز. بە تیپەرِبوونى ساڵانى كار ماتیلك توانیویەتى چەندین كارگە بكاتەوە لە رِۆژهەڵاتى ناوەند و ئەوروپاو ئەفریقا.

كۆمپانیاى ئه‌ندازیارى ناڤیتاسى بۆسنى

كۆمپانیایه‌كى ئه‌ندازیارى بۆسنیه‌ كه‌ تێكرِا تایبه‌تمه‌ندێتى له‌ بواره‌كانى دیزاین، ئه‌ندازیاریى، تێستین، خزمه‌تگوزاریى جێبه‌جێكردن و رِاوێژكاریى هه‌یه‌ له‌بواره‌ جۆراوجۆره‌كانى پرۆژه‌ى ووزه‌ى كاره‌بادا. ئه‌م كۆمپانیایه‌ دامه‌زرێندراوه‌ به‌ مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى كه‌سانى پسپۆرِ بۆ ئه‌وه‌ى كوالیتى و تواناى باش و چاره‌سه‌رى ئه‌ندازیارى گونجاو بخاته‌ بازارِه‌وه‌

كارمه‌ندانى ته‌كنیكى ناڤیتاس خاوه‌نى زیاتر له‌ ٤٠ سالڕ شاره‌زایی كاركردن و سەرکەوتنن له‌ هه‌ردوو وولاَتى بۆسنه‌ و هه‌رزه‌گۆڤینه‌ هه‌روه‌ها ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و دوو ولاَته‌ش

كۆمپانیاى كهرومیكانیكی ئه‌ندازیاری ته‌كنیكى پیشه‌سازی ئه‌رده‌نى ITECO

یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كان له‌ ئه‌ندازیاری كاره‌باییدا كه‌ خاوه‌نى زیاتر له‌ ٣٠ ساڵ شاره‌زاییه‌ له‌ پیشه‌سازی كاره‌بایی و دروستكردنى ویستگه‌ی موَبایلى كواڵیتى به‌رز ، سویچگێر و بۆردى په‌ستان به‌رز و مام ناوه‌ند ، بۆردی كۆنترۆل

كۆمپانیاى ABB

كۆمپانیایه‌كى جیهانى پێشه‌نگه‌ له‌بوارى ووزه‌ و ته‌كنه‌لۆجیاى ئامێردا ، كه‌تواناو شێوازى كارى خاوه‌نكاره‌كان له‌بوارى پیشه‌سازیدا به‌ره‌وپێش ده‌بات له‌هه‌مان كاتدا كاریگه‌ریه‌ ژینگه‌ییه‌كانیش كه‌مده‌كاته‌وه‌

كۆمپانیاى SIEMENS

كۆمپانیایه‌كى جیهانى پێشه‌نگه‌ له‌بوارى ووزه‌ و ته‌كنه‌لۆجیاى ئامێردا ، كه‌تواناو شێوازى كارى خاوه‌نكاره‌كان له‌بوارى پیشه‌سازیدا به‌ره‌وپێش ده‌بات له‌هه‌مان كاتدا كاریگه‌ریه‌ ژینگه‌ییه‌كانیش كه‌مده‌كاته‌وه‌ . سێكته‌رى ووزه‌ى سیمنس یه‌كێكه‌ له‌ سێكته‌ره‌ پێشه‌نگه‌كانى جیهان كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى فراوان به‌رهه‌مه‌كانى و چاره‌سه‌ره‌كانى له‌ بوارى ته‌كنۆلۆجیاى ووزه‌دا له‌ جیهاندا به‌كارده‌هێنرآ

كۆمپانیاى سى جى پاوه‌ر سیستمى به‌لجیكى

یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانى بواری ئه‌ندازیارى له‌ جیهاندا ، CG یه‌كێكه‌ له‌ دروستكه‌ر و به‌رهه‌مهێنى گۆرِه‌رى كاره‌با به‌ تواناى جیاواز و ڤۆڵتیه‌ى به‌رز و مام ناوه‌ند و نزم ، به‌و هۆیه‌وه‌ هاوكارى خاوه‌نكاره‌كانى ده‌كات بۆ به‌كارهێنانى ووزه‌ى كاره‌با به‌شیوه‌یه‌كى كاریگه‌ر و زیادكردنى به‌رهه‌مى پیشه‌سازى و به‌رده‌وامی پێدانى

كۆمپانیاى كۆنچارى كرواتى

پێشه‌نگه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانى گۆرِه‌رى كاره‌بادا، هه‌روه‌ها دروستكردنى ویستگه‌ی موَبایلى كواڵیتى به‌رز ، سویچگێر و بۆردى په‌ستان به‌رز و مام ناوه‌ند ، بۆردی كۆنترۆل، وه‌ ماوه‌ى ٩٠ ساڵه‌ له‌ بوارى ته‌كنیكى كاره‌بادا كارده‌كات

كۆمپانیاى بێستى توركى بۆ ترانسفۆرمه‌ر BEST

یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كان كه‌ كاردەکات له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانى گۆرِه‌رِى كاره‌با له‌ توركیا ، كه‌ تۆمارێكى به‌رفراوان و نایابیان هه‌یه‌ له‌ جێبه‌جێكردنى كاری پیشه‌سازیدا

كۆمپانیاى HES ى توركی

 یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا ده‌ركه‌وتووه‌كانى وولاَتى توركیا كارده‌كات له‌بوارى به‌رهه‌مهێنانى كێبڵى په‌ستان به‌رز و په‌ستان نزم و مامناوه‌ند , دروستكردنى كێبڵى كۆنترۆلڕ

کۆمپانیای نێكسانسى توركى NEXANS

پسپۆرِه‌ له‌ بوارى كێبڵ و سیستمى كێبڵدا، پێشه‌نگێكى جیهانیه‌ له‌ یشه‌سازیی كێبڵدا كه‌ كه‌رتى به‌رهه‌مهێنانى له‌ ٤٠ ولاَتدا و چالاكى بازرگانى له‌ ٦٥ ولاَتى جیاوازدا هه‌یه‌. كێبڵى كاره‌با، كێبڵى تایبه‌ت، كێبڵى تۆرِى نێتۆرك، كێبڵى كه‌شتى، كێبڵى رِێگاى ئاسن، كێبڵى رِۆن و گاز كه‌ ئه‌مانه‌ ته‌نها چه‌ند نمونه‌یه‌كى به‌رهه‌مه‌كانن له‌ بوارى كاركردنیدا، نیكسانس سه‌باره‌ت به‌ كواڵیتى و كاریگه‌رى ژینگه‌ به‌پێى برِوانامه‌كانى BASEC, VDE, KEMA, TSE, ISO ٩٠٠١ and ISO ١٤٠٠١ كار ده‌كات ، مه‌به‌ستى رِه‌زامه‌ندى خاوه‌نكاره‌كانێتى له‌ هه‌ر كات و له‌ هه‌ر شوێنێكدا.

کۆمپانیای سۆلارلاند (ووشی) بۆ تەکنۆلۆژیای زانستی کارەبایی

کۆمپانیایەکی پێشەنگی جیهانیە لە بواری دروستکردنی ئەو بەرهەمانەی کە ووزەی خۆر بەرهەم دەهێنێت. گروپێکی هاوبەشن لە ساڵی ٢٠٠٣ لە شاری ووشی هەرێمی جیانسوو لە وڵاتی چین ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠١٥ نوێترین هێڵی بەرهەم هێنانی خستەگەڕ کە بەشێوەی ئۆتۆماتیکی ١٠٠ % کاردەکات بۆ بەرهەم هێنانی پەنەڵی خانەی خۆری بە هەموو قەبارەکانیەوە هەرلە سەرەتاوە تاوەکو پشکنینی کۆتایی هەموو کارەکان دەکات بە دانانی ئەم هێڵە توانای بەرهەم هێنانی بەرز کردەوە لە ٢٠٠ مێگاوات بۆ ٨٠٠ مێگاوات لە ساڵێکدا، هەروەها هەستاوە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پیشەسازی پێشکەوتوو لە دروستکردنی بەرهەمەکان بە مەبەستی ئاسانکاری لە ئیش پێکردن و کاری چاکسازی هەموو بەرهەمەکانی سۆلارلاند ئامێری کۆنترۆڵ کردنی زیرەکی بەکارهێناوە بە هۆی ئەم ئامێرەوە بەکارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانترین شێوە سوود لە ئامێرەکان وەرگرێت لە هەمان کاتدا لەکارکەوتن و چاکسازی بۆ کەمترین ئاست کەم بکاتەوە چاوەروان دەکرێت شان بە شانی دروست کردنی گشت جۆرەکانی پەناڵی تیشکی خۆر سۆلارلاند لە توانایدایە سیستەمی بەرهەم هێنانی کارەبا بە ووزەی خۆر لە جۆری بەستراو یان نەبەستراو بە تۆڕی نیشتیمانیەوە دروست بکات کە تواناکەی لە یەک کیلۆ واتەوە دەست پێبکات تا دەگاتە توانای مێگاوات لەگەل پەمپی ئاو، ڕووناک کەرەوەی شەقام و باخچەکان، سیستەمی کارەبا بە تیشکی خۆر کە توانای جێگۆڕکێی هەبێت لەگەڵ گشت پاشکۆکانی بە پێی خواستی بەکارهێنەر سۆلارلاند بەرهەمەکانی هەناردە دەکات بۆ وڵاتانی (ئاسیا، ئەفریقا، ئەوروپا)...هتد( هەروەها لە رێگەی واژوو کردنی ڕێککەوتن نامەیەک لەگەڵ کۆمپانیای نۆرث پاوەر ئێستا بەرهەمەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراقیش هەناردە دەکات

کۆمپانیای هیویانگ بۆ ووزەی خۆر

کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری بەرهەم هێنانی ئەو ئامێرانەیە کە تایبەتن بە گەرمکردنی ئاو لە ڕێگای ووزەی خۆرەوە لەگەڵ هەموو پێداویستیەکانی ئەم ئامێرانە و بەرهەمە هاوشێوەکانی لە وڵاتی چین بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە لە سیستەمی گەرم کردنی ئاو گونجاوە بۆ بەکارهێنان بۆ (ماڵ،خوێندنگا، بنکەی تەندروستی، باڵەخانەی نیشتەجێبوون و باڵەخانەی بازرگانی کۆمپانیای هیویانگ دامەزراوە لە ساڵی ١٩٩١ وە بە شێوەیەکی خێرا گەیشتوەتە ئاستێکی جیهانی لە توانای بەرهەم هێناندا بە هۆی ئەوەی ئەم کۆمپانیایە دڵنیایی دەداتە کڕیارەکانی لە دوای پرۆسەی فرۆشتن بەوەی کە بەرهەمەکانی لە ڕووی کواڵیتی و کارکردنەوە زۆر پێشکەوتووە و هیچ جۆرە تێچوویەکی نیە دوای دامەزراندن و بەرهەمەکانی هاوڕێی ژینگەیە  هیویانگ بەرهەمەکانی هەناردە دەکات بۆ(سەنگافور، کۆریای باشور، بەرازیل، ئیسپانیا،ئیتاڵیا،چەند ووڵاتێکی تر) هەروەها لە رێگای واژووکردنی ڕێککەوتن نامەیەک لەگەڵ کۆمپانیای نۆرث پاوەر ئێستا بەرهەمەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێڕاقیش هەناردە دەکات