هاوبەشە ستراتیجیەکان

کۆمپانیای سۆلارلاند (ووشی) بۆ تەکنۆلۆژیای زانستی کارەبایی

کۆمپانیایەکی پێشەنگی جیهانیە لە بواری دروستکردنی ئەو بەرهەمانەی کە ووزەی خۆر بەرهەم دەهێنێت. گروپێکی هاوبەشن لە ساڵی ٢٠٠٣ لە شاری ووشی هەرێمی جیانسوو لە وڵاتی چین ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠١٥ نوێترین هێڵی بەرهەم هێنانی خستەگەڕ کە بەشێوەی ئۆتۆماتیکی ١٠٠ % کاردەکات بۆ بەرهەم هێنانی پەنەڵی خانەی خۆری بە هەموو قەبارەکانیەوە هەرلە سەرەتاوە تاوەکو پشکنینی کۆتایی هەموو کارەکان دەکات بە دانانی ئەم هێڵە توانای بەرهەم هێنانی بەرز کردەوە لە ٢٠٠ مێگاوات بۆ ٨٠٠ مێگاوات لە ساڵێکدا، هەروەها هەستاوە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پیشەسازی پێشکەوتوو لە دروستکردنی بەرهەمەکان بە مەبەستی ئاسانکاری لە ئیش پێکردن و کاری چاکسازی هەموو بەرهەمەکانی سۆلارلاند ئامێری کۆنترۆڵ کردنی زیرەکی بەکارهێناوە بە هۆی ئەم ئامێرەوە بەکارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانترین شێوە سوود لە ئامێرەکان وەرگرێت لە هەمان کاتدا لەکارکەوتن و چاکسازی بۆ کەمترین ئاست کەم بکاتەوە چاوەروان دەکرێت شان بە شانی دروست کردنی گشت جۆرەکانی پەناڵی تیشکی خۆر سۆلارلاند لە توانایدایە سیستەمی بەرهەم هێنانی کارەبا بە ووزەی خۆر لە جۆری بەستراو یان نەبەستراو بە تۆڕی نیشتیمانیەوە دروست بکات کە تواناکەی لە یەک کیلۆ واتەوە دەست پێبکات تا دەگاتە توانای مێگاوات لەگەل پەمپی ئاو، ڕووناک کەرەوەی شەقام و باخچەکان، سیستەمی کارەبا بە تیشکی خۆر کە توانای جێگۆڕکێی هەبێت لەگەڵ گشت پاشکۆکانی بە پێی خواستی بەکارهێنەر سۆلارلاند بەرهەمەکانی هەناردە دەکات بۆ وڵاتانی (ئاسیا، ئەفریقا، ئەوروپا)...هتد

هەروەها لە رێگەی واژوو کردنی ڕێککەوتن نامەیەک لەگەڵ کۆمپانیای نۆرث پاوەر ئێستا بەرهەمەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراقیش هەناردە دەکات

کۆمپانیای هیویانگ بۆ ووزەی خۆر

کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری بەرهەم هێنانی ئەو ئامێرانەیە کە تایبەتن بە گەرمکردنی ئاو لە ڕێگای ووزەی خۆرەوە لەگەڵ هەموو پێداویستیەکانی ئەم ئامێرانە و بەرهەمە هاوشێوەکانی لە وڵاتی چین بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە لە سیستەمی گەرم کردنی ئاو گونجاوە بۆ بەکارهێنان بۆ (ماڵ،خوێندنگا، بنکەی تەندروستی، باڵەخانەی نیشتەجێبوون و باڵەخانەی بازرگانی کۆمپانیای هیویانگ دامەزراوە لە ساڵی ١٩٩١ وە بە شێوەیەکی خێرا گەیشتوەتە ئاستێکی جیهانی لە توانای بەرهەم هێناندا بە هۆی ئەوەی ئەم کۆمپانیایە دڵنیایی دەداتە کڕیارەکانی لە دوای پرۆسەی فرۆشتن بەوەی کە بەرهەمەکانی لە ڕووی کواڵیتی و کارکردنەوە زۆر پێشکەوتووە و هیچ جۆرە تێچوویەکی نیە دوای دامەزراندن و بەرهەمەکانی هاوڕێی ژینگەیە  هیویانگ بەرهەمەکانی هەناردە دەکات بۆ(سەنگافور، کۆریای باشور، بەرازیل، ئیسپانیا،ئیتاڵیا،چەند ووڵاتێکی تر) هەروەها لە رێگای واژووکردنی ڕێککەوتن نامەیەک لەگەڵ کۆمپانیای نۆرث پاوەر ئێستا بەرهەمەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێڕاقیش هەناردە دەکات

© Copyright 2011 - 2024 NPC - All Rights Reserved

Designed & Developed by WAN Co.