خزمەتگوزاریی

كۆمپانیای نۆرث پاوه‌ر هه‌ڵده‌ستێت به‌ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریه‌كانى له‌ زۆرترین كایه‌ ئه‌ندازیاریه‌ جۆراوجۆره‌كاندا وه‌ك
ئه‌ندازه‌ى شارستانى ، ئه‌ندازه‌ى كاره‌با ، ئه‌ندازه‌ى میكانیكى ‌

.

١. هاوكارى و پاڵپشتكردنى ته‌كنیكى له‌ جێبه‌جێكردن و گه‌شه‌پێكردنى پرۆژه‌دا  

٢. خزمه‌تگوزاری به‌رێوه‌بردنی پرۆژه‌  

٣. خزمه‌تگوزاری ئیشپێكردن و چاككردنه‌وه‌  

٤. خزمه‌تگوزارى ڕاوێژكارى له‌ بوارى ووزه‌ و كه‌رتى ووزه‌  

٥. شیكارى سیسته‌مى ووزه‌ و لێكولینه‌وه‌و دیراسه‌كردنى تۆڕى كاره‌با 

 

 له‌خواره‌وه‌ش وورده‌كاریى هه‌ر پێنج جۆر خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ خراوه‌ته‌روو :

 

١. هاوكارى و پاڵپشتى كردنى ته‌كنیكى له‌ جێبه‌جێكردن و گه‌شه‌پێكردنى پرۆژه‌دا

كۆمپانیای نۆرث پاوه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو ئاماده‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاری هاوكارى و پاڵپشتى كردنى ته‌كنیكى ئه‌ندازیاریى ئه‌ویش به‌به‌كارهێنانى ئامێر و سۆفتویر و ئه‌ندازیاری نوێ له‌ باشترین جۆر له‌پێناو گه‌یشتن به‌ ترۆپكى ڕه‌زامه‌ندى خاوه‌نكار .

  • دیزاین و دیراسه‌كردن.

  • دیراسه‌كردنى توانا ته‌كنیكى و دارایى و مه‌یدانیه‌كان .

  • شیكاری مه‌ترسیه‌كان.

  • گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دارایى پرۆژه‌.

  • بوجه‌ی پرۆژه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنى تێچونى .

  • خزمه‌تگوزاری كڕینى پێداویستى پرۆژه‌ .

١. كڕینى كه‌لوپه‌ل و ئامێر.

٢. دابینكردنى خزمه‌تگوزاری ئه‌ندازیاریى .

 

  •  دیزاین و نه‌خشه‌كێشى سیسته‌مى ئه‌ندازیاری:

 

ئه‌ندازه‌ی كاره‌با

دیزاین و نه‌خشه‌كێشى تۆری كاره‌بایی (تۆڕى هه‌واییى و تۆڕى ژێرزه‌وى).

دیزاینى ته‌واوى وێستگه‌كانى وزه‌ى كاره‌با.

دیزاینى تۆڕی گواستنه‌وه‌ و دابه‌شكردنى وزه‌ى كاره‌با.

دیزاینى سیسته‌مى ڕوناككردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كان.

دیزاینی سیسته‌مى كاره‌بایى ته‌لاره‌كان.

دیزاینى سیسته‌مى ووزه‌ نوىَ بووه‌كان (ووزه‌ی خۆر، ووزه‌ی با، گازی سروشتى).

سیسته‌مى فرۆشتنى ووزه‌ و پێوه‌ره‌كانى كاره‌با.

 

ئه‌ندازه‌ی شارستانى

دیزاینى ته‌لاره‌كان و دیزاینى هه‌یكه‌لى.

دیزاینى بنه‌ڕه‌تى.

سیسته‌می تۆڕى ئاو و وێستگه‌ى چاره‌سه‌ری ئاو.

سیسته‌مى پاشه‌ڕۆى ئاو و ئاوه‌ڕۆ.

- سیسته‌مى جۆرێتى و پاكژكردنه‌وه‌ى ئاو .

سیسته‌مى چاره‌سه‌رى پاشه‌ڕۆى شاره‌وانى.

ئاماده‌كردنى خزمه‌تگوزاریه‌كان ( نه‌خشه‌كێشان...هتد) .

 

* ئه‌ندازه‌ی میكانیكی : 

وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ووزه‌ی كاره‌با.

دیزاینى سیسته‌مى HVAC.

 

  • كاری دامه‌زراندنى كاره‌بایی و شارستانی و میكانیكی:

 

كاره‌بایی 

دروستكردن و تازه‌كردنه‌وه‌ى ویستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى ووزه‌ى كاره‌با.

دروستكردنى ویستگه‌كانى ووزه‌ی نوىَ بووه‌وه‌ ( ووزه‌ى خۆر ، با ، گازی سروشتى ).

دروستكردنى ویستگه‌كانى گۆڕینى وزه‌ى كاره‌باى ڤۆڵتیه‌ ناوه‌ند و به‌رز و سه‌روبه‌رز MV ،HV و EHV.

دروستكردنى هێڵی گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى ناوه‌ند و به‌رز MV و HV.

دروستكردنی تۆری دابه‌شكردنى كاره‌با.

سیسته‌مى فرۆشتنى ووزه‌ و خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌رى كاره‌بایى .

دامه‌زراندنى سیسته‌مى كاره‌بایى ته‌لاره‌كان .

دروستكردنى سایتى GSM و دامه‌زراندنى پێداویستى په‌یوه‌ندی BTS ، لینكی مایكرۆوویف ، خانه‌ى Pico و DCS، دانانى تاوه‌ر ، به‌ستنى ووزه‌ی كاره‌بایی و سیستمى ئه‌رچى .

 

شارستانى 

كارى بیناسازى ئه‌ندازیاری شارستانى.

راكێشانى ئاو و وێستگه‌ى پاكژكردنه‌وه‌.

سیسته‌مى پاشه‌رۆی ئاو.

دامه‌زراندنى تۆڕى ئاو.

 

میكانیكی 

دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى وێستگه‌ پیشه‌سازیه‌كان.

دامه‌زرندن و دانانى ئامێره‌ پیشه‌سازیه‌كان.

دامه‌زراندنی سیسته‌مى HVAC.

 

٢. خزمه‌تگوزارى به‌رێوه‌بردنى پرۆژه‌ :

 كۆمپانیاى نۆرث پاوه‌ر خاوه‌نى سه‌رچاوه‌ و لێهاتوویى پێویسته‌ له‌پێناو دابینكردنى به‌ڕێوه‌بردنێكى گشتگیر بۆ پرۆژه‌ ئه‌ندازیاریه‌كانى خاوه‌نكاره‌كان , له‌م كایه‌یه‌شدا ڕیكۆردێكى سه‌ركه‌وتوى بۆ خۆى تۆماركردووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌سه‌رپه‌رشتى كردن و سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى پرۆژه‌ به‌ تێچوونێكى گونجاو و ماوه‌یه‌ى كه‌م و كوالیتى به‌رز دابین دەکات.

ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى كۆمپانیاى نۆرث پاوه‌ر ده‌توانێت دابینى بكات بریتیه‌ له‌ :

  • ئاماده‌كردنى پلانى پرۆژه‌ و خشته‌ى كارو بودجه‌كه‌ى.

  • ئاماده‌كردنى دۆكیومێنته‌كانى ته‌نده‌ر و تایبه‌تمه‌ندیه‌ ته‌كنیكان ومواێفاتى بڕگه‌ داواكراوه‌كان.

  • هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌نده‌ر ، به‌رێوه‌بردنى قۆناغى وتوێژكردن له‌گه‌ڵ دروستكه‌رانى ئامێره‌كان و پاڵپشته‌ داراییه‌كان تا ده‌گاته‌ واژۆى گرێبه‌ست.

  • پلان داڕشتن بۆ پێداویستى كادرى ته‌كنیكى پرۆژه‌.

  • دابینكردنى ستافى به‌رێوه‌بردنى پرۆژه‌.

  • دابینكردنى خزمه‌تگوزارى ئه‌ندازیارى بۆ خاوه‌نكار.

  • دابینكردنى خزمه‌تگوزاری به‌رێوه‌بردنى پێگه‌ى پرۆژه‌.

  • به‌رێوه‌بردنى دارایی پرۆژه‌.

  • دابینكردنى ستافى پرۆفیشنال بۆ چاودێرى و جێبه‌جێكردنى كارى پرۆژه‌ له‌ڕوى سه‌لامه‌تیه‌وه‌ به‌پێى ستانده‌رى جیهانى.

  • لێكۆلینه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنى كاریگه‌رى ژینگه‌یى و كۆمه‌لایه‌تى بۆ پرۆژه‌ .

  • چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردنى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌.

  • تێستى كارگه‌یى و خزمه‌تگوزاری تێست له‌بری خاوه‌نكار.

  • تێستكردن و خزمه‌تگوزاری به‌كارخستنى پرۆژه‌ بۆ خاوه‌نكار.

  • ته‌واوكردنى پرۆژه‌ و ڕاده‌ستكردنى بۆ خاوه‌نكار.

  • ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌ى پرۆژه‌ " وه‌ك جىَ به‌ جىَ كراوه‌"

  • خزمه‌تگوزاری مه‌شق پێكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ى وولاَت و بنیادنانى توانا ته‌كنیكیه‌كانى كادیران.

 

٣. خزمه‌تگوزاری ئیشپێكردن و چاككردنه‌وه‌ 

  • ئیشپێكردنى وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ووزه‌ و كارى چاكسازى كردنى.

  • ئیشپێكردنى ویستگه‌كانى گۆرینى ووزه‌ى كاره‌باى ته‌وژم به‌رزو مامناوه‌ند و نزم (MVHV & EHV) كارى چاكسازیكردن.

  • ئیشپێكردنى هێڵى گواستنه‌وه‌ى ووزه‌ى كاره‌باى ته‌وژم ناوه‌ند و به‌رز MV & HV له‌گه‌ڵ كارى چاكسازیكردن.

  • خزمه‌تگوزاری فرۆشتنى ووزه‌ و دامه‌زراندنى خوێندنه‌ه‌وه‌ى كاره‌بایى زیره‌ك.

  • دابینكردنى خزمه‌تگوزارى چاكسازى سێكته‌رى كاره‌باى كارگه‌كان و كه‌رتى پیشه‌سازى.

  • دابینكردنى خزمه‌تگوزاری چاكسازى ته‌لاره‌كان.

 

٤. خزمه‌تگوزارى راوێژكارى له‌بوارى ووزه‌و كه‌رتى ووزه‌:

 

  • گه‌شه‌پێدانى خزمه‌تگوزارى راوێژكارى له‌بوارى پرۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ووزه‌ و وێستگه‌كانى گۆڕینى ووزه‌.

  • گه‌شه‌پێدانى خزمه‌تگوزارى راوێژكارى سیسته‌مى گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنى ووزه‌.

  • گه‌شه‌پێدانى خزمه‌تگوزارى راوێژكارى سیسته‌مى ووزه‌ نوێبوه‌وه‌كان.

  • خزمه‌تگوزارى ڕاوێژكارى ئه‌ندازیارى له‌پرۆژه‌كانى كه‌رتى پیشه‌سازیدا.

 

٥. شیكارى سیسته‌مى ووزه‌ و لێكولینه‌وه‌ له‌سه‌ر پلانى نێتۆرك : 

  • لێكۆلینه‌وه‌ى سیسته‌مى ووزه‌ى یارمه‌تیده‌ر بۆ تۆره‌كانى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن.

  • گه‌شه‌پێدانى ماسته‌ر پلانى پێشكه‌وتووى تۆرى كاره‌با.

  • شیكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى پیشه‌سازى تایبه‌ت .

ئامرازه‌كانى كۆمپانیای نۆرث پاوه‌ر

تیمى شاره‌زا و به‌ئه‌زموون و پسپۆرى كۆمپانیای نۆرث پاوه‌ر به‌ به‌كارهێنانى ئه‌م ئامرازه‌ نوێیانه‌ى بوارى پیشه‌سازى ووزه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان چاره‌سه‌رى ته‌كنیكى گونجاویان له‌به‌رده‌سته‌ له‌بوارى پیشه‌سازی دا

ETAP

دراسه‌ كردن و پلاندانان و دیزاین و شیكاریى ئه‌ندازیارى بۆ وێستگه‌كانى گۆڕینى .


PSS/E, PSS/SINCAL   

دراسه‌ كردن و پلاندانان و دیزاین و شیكاریى ئه‌ندازیارى بۆ وێستگه‌كانى گۆڕینى وزه‌ و گواستنه‌وه‌ى ووزه‌ى كاره‌با .

SynerGEE Electric     

دراسه‌ كردن و پلاندانان و دیزاین و شیكاریى ئه‌ندازیارى بۆ وێستگه‌كانى گۆڕینى وزه‌ و گواستنه‌وه‌ى ووزه‌ى كاره‌با .

MapInfo & AutoCAD    

پرۆگرامى ئاماده‌كردن و نه‌خشه‌كێشان.


Project Management

مایكرۆسۆفت پرۆجێكت بۆ ئاماده‌كارى به‌رنامه‌ى كارى پرۆژه‌كان .

PV Syst

بەرنامەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سیستەمی ووزەی خۆری گونجاو.

Al-Ameen    

پرۆگرامى تایبه‌ت به‌ كارى ژمێریارى.