كۆمپانیای نۆر‌ث پاوه‌ر/ سنووردار (NPC) : بریتیه له كۆمپانیایه‌كى ئه‌ندازیاری پرۆفێشنه‌ڵ كه باره‌گای سه‌ره‌كى دهكهوێتهههرێمى كوردستانى عیراق. كۆمپانیای نۆر‌ث پاوه‌ر پۆلێن كراوى پلە یەكە لە بوارەكانى كارى كارەبایی و بیناسازى بە پێى پۆلێنى وەزارەتى پلاندانانى حكومەتى هەرێمى كوردستان ، كۆمپانیای نۆر‌ث پاوه‌ر هه‌ڵده‌ستێت به‌دابینكردنى كارى ئه‌ندازیاری و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى دابینكردن و بیناسازى له‌سه‌رجه‌م كایهجۆراوجۆرهكانى پیشه‌سازى، به‌تایبه‌تیش كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌پیشه‌سازی ووزه و كایه جۆراوجۆره‌كانى ده‌كات ، ده‌توانین رِۆڵى سه‌ره‌كى و هه‌روه‌ها دووه‌میشمان هه‌بێت بۆ پرۆژه‌كان .
كۆمپانیای نۆر‌ث پاوه‌ر خاوه‌نى تیمێكى شاره‌زاى لێهاتووه كه‌كارى سه‌ره‌كیان پێشكه‌شكردنى رِێگهچارهى ئه‌ندازیارى نوێیه له كایه جیاوازه‌كانى پیشه‌سازیدا , خزمه‌تگوزاریه ئهندازیاریهكانى كۆمپانیاى نۆر‌ث پاوه‌ر كه‌له‌توانایدایه دابینى بكات ده‌ستپێده‌كات له قۆناغى دیزاینه‌وه تا قۆناغى كۆتایى پرۆژه‌كه و رِادهستكردنهوهى ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه ئیشپێكردن و چاككردنهوهش ده‌گرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ شاره‌زایى كۆبوهوهى چه‌ند ساڵه , تیمى پرۆفێشنهڵى كۆمپانیاى نۆر‌ث پاوه‌ر توانى سه‌ركه‌وتنى به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت له‌كایه جیاوازه‌كانى كارى ئه‌ندازیاریدا به‌تایبه‌تى له‌پرۆژه‌كانى كاره‌با و ئاو و سیسته‌مى پاشهرِۆ .
کۆمپانیای نۆر‌ث پاوەر خزمەتگوزاری (دیزاین – دروست کردن – فرۆشتن و گەیاندن) پێشکەش دەکات بۆ گشت بەرهەمەکانی تەکنەلۆژیای کارەبا بە تیشکی خۆر بە پێی پێداویستی و ویستی کڕیارەکانی ، کۆمپانیای نۆر‌ث پاوەر تایبەتمەندە لە تێکهەڵکێش کردنی دیزاینی سیستەمەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و دامەزراندن و پێکهێنانی یەک پاکیج. بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی شیکاری بڕی وزەی دابین کراو وە وزەی پێویست و پێکەوە بەستنی کواڵیتی بەرزو لەگەڵ کەمکردنەوەی تێچوون بەم شێوەیە کۆمپانیای نۆر‌ث پاوەر خزمەتگوزاریەکانی بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ پێشکەش دەکات
ئه‌نجامه پێرفێكتهكانى كۆمپانیاى نۆر‌ث پاوه‌ر له ئه‌ندازه‌ى ووزه‌دا به‌رچاوده‌كه‌وێت به‌تایبه‌تى بوارى به‌رهه‌مهێنانى ووزه و وێستگه‌كانى گۆرِین و سێكته‌ره‌كانى گواستنه‌وه و دابه‌شكردنى ووزه .
ده‌كرێت كارى بهرِێوهبردنى پرۆژه و خزمه‌تگوزارى ئه‌ندازیارى و ئاوه‌دانكردنه‌وه و دامه‌زراندن به‌یه‌كێك له‌هه‌ره كاره سه‌ركه‌وتووه‌كانى كۆمپانیاى نۆر‌ث پاوه‌رى دابنێین كه دابین ده‌كرێت بۆ هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌تى له‌سه‌ر داواى خۆیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، شاره‌زاكانى كۆمپانیای نۆر‌ث پاوه‌ر لێهاتووییهكى به‌رفراوانیان هه‌یه له‌پرۆژه‌كانى سێكته‌رى كاره‌بادا كه دیزاین و نهخشهكێشى تۆرِى كاره‌با و لێكۆڵینه‌وه‌ى سیسته‌م و پرۆژه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى ووزه‌ى كاره‌با و ووزه نوێ بووه‌كان و وێستگه‌ى گۆرِینى ڤۆڵتیه ناوه‌ند و به‌رز و سهروبهرز ( MV, HV, EHV) و كۆنترِۆڵكردنیان و سیسته‌مى پارێزگارى و په‌یوه‌ندى و پرۆژه‌كانى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه و تۆرِهكانى دابه‌شكردن و فرۆشتنى ووزه له‌خۆده‌گرێت .
كۆمپانیای نۆر‌ث پاوه‌ر بهركهوتێكى كارى گونجاوى هه‌یه له وڵات‌دا ئه‌مه‌ش به‌هۆى مامه‌ڵه ئیجابیه‌كانى و پابه‌ندبونى به كاتى دیاریكراوى رِادهستكردن ، خزمه‌تگوزارى كوالیتى به‌رز بۆ به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى خاوه‌نكار، کە ره‌زامه‌ندى خاوه‌نكار و هاندانی كارمه‌نده‌كانى كلیلى سه‌ركه‌وتنى كۆمپانیای نۆر‌ث پاوه‌ره له پیشه‌سازى ئه‌ندازیاریدا.
سیفه‌تى یاسایی : كۆمپانیایه‌كى خاوه‌ن به‌رپرسیارێتیه‌كى سنوورداره ، دامه‌زراوه له هه‌رێمى كوردستان - كۆماری عیراقى فیدراڵخاوەن بنەمابین، باوەڕپێکراوبین، هاندراوبین بۆ ڕکابەری.
هاوبەشی کاری پێشەنگ بین لەبواری ئەندازیاری و پیشەسازیدا.
کارکردن وەک یەک خێزان.
تازەگەری لە کارکردنداو ، دۆزینەوەی چارەسەری سادە.
له‌هه‌ره رِهگهزه به‌هێزه‌كانى کۆمپانیاى نۆر‌ث پاوه‌ر بوونى ستافى ته‌كنیكى شاره‌زاو لێهاتووى لۆكاڵ و جیهانیه كهلهتوانایاندایه رِێگهچارهى ئه‌ندازیارى نوێ بۆ پێداویستیه جۆراوجۆره‌كانى خاوه‌نكار دابین بكه‌ن له‌سه‌ره‌تاى دیزاینى پرۆژه‌كه‌وه تا قۆناغه‌كانى كۆتایى و رِادهستكردنى پرۆژه‌كه .
له‌گه‌ڵ بوونى ستافێكى شاره‌زا و لێهاتوو كۆمپانیاى نۆر‌ث پاوه‌ر له‌توانایدایه خزمه‌تگوزارى ئیشپێكردن و چاككردنه‌وه بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى دیاریكراو و خزمه‌تگوزارى پاش رِادهست كردن به‌تایبه‌ت له‌پرۆژه‌ى دابینكردنى ئامێر و كهرهستهدا .
ستافی نێوده‌وڵه‌تى كۆمپانیای نۆر‌ث پاوه‌ر به‌شداریكردووه به مه‌ودایه‌كى به‌رفراوان له پرۆژه گه‌وره‌كانى گه‌شه‌پێدانى ژێرخانى ئابووری له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵی رابردوودا له چه‌ندین وو‌ڵاتى جیاوازدا هه‌ندێ جار له بارودۆخی دژوار‌دا. به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ، ستافی نێوده‌وڵه‌تى كۆمپانیای نۆر‌ث پاوه‌ر شاره‌زاییان به‌ده‌ستهێناوه له چه‌ند وڵاتێكدا وه‌ك عێــــــــــراق ( پێش جه‌نگ و دوای جه‌نگ) و هه‌رێمى كوردستانى عیراق ، چه‌ند وڵاتێكى تری رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست ، ئاسیا / باشووری ئاسیا ، باكووری ئه‌فه‌ریقا ، چین و ناوه‌راستى ئه‌وروپا.
كۆمپانیای نۆر‌ث پاوه‌ر گه‌شه‌ى به‌تواناكانى خۆى داوه له‌پێناو دابینكردنى خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌م كایه سه‌ره‌كیانه‌ى لاى خواره‌وه:
خانووی ژماره ١٠ ، شه‌قامی ٠٩ ، ڕزگاری ٤٠٨
سلێمانى،
هه‌رێمى كوردستان ،عیراق
٠٠٩٦٤٥٣٣٣٠١٨٨٤
٠٠٩٦٤٥٣٣٣٠١٨٨٥
ئەپارتمانی ژماره ٢ ، ته‌لاری العكام ، ناوچه‌ى الوثبه ، شه‌قامی جمهوری , به‌غداد - عیراق
٠٠٩٦٤٨٨٥٠١٨٣
٠٠٩٦٤٧٧٠١٤٠١٧٠٨
باڵەخانەی ژمارە ٣٤ ، شەقامی مەدام میتران ٣١، سلێمانی تازە ٢٠٩
سلێمانى،
هه‌رێمى كوردستان ،عیراق
٠٠٩٦٤٥٣٣٢٧١٩٥٣