پوختەیەک دەربارەی کۆمپانیاکەمان

کۆمپانیای نۆرث پاوەر کۆمپانیایەکی ئەندازیاری سەربەخۆیە خۆماڵیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، کار دەکات لە بواری پرۆژەکانی خزمەتگوزاری کارەبا و خاوەنی بڕوانامەی ئایزۆی 9001-14001-45001-50001 ، کۆمپانیاکەمان خزمەتگوزاری ئەندازیاری و گەیاندن و دروست کردن پێشکەش دەکات لە گشت بوارە ئەندازیاریەکاندا و بەتایبەت لە پرۆژەکانی ووزەی کارەباو بەرهەمهێنانی دا.

ئەو ناوبانگەی کۆمپانیاکەمان بەدەستی هێناوە بەهۆی ئەو خزمەتگوزاریانەوەیە کە پێشکەشی دەکەین بە شێوەیەکی چالاک، ئەویش بەهۆی بوونی تیمێکی ئەندازیای خاوەن ئەزموون لە کۆمپانیاکەمان کە یاریدەدەرە لە پێشکەش کردنی باشتری خزمەتگوزاری بە خاوەنکار. کۆمپانیاکەمان بە تەواوەتی پابەندە بە بنەما نواسراوەکان لەگەڵ کارمەندەکانی و چالاکیە بازرگانیەکان بە شێوەی ڕاستگۆو ڕوون و ئاشکرا ڕێکخستنی بەردەوامی ڕاهێنان لە بوارە جاوازەکاندا.
کۆمپانیاکەمان خاوەنی ستافی شارەزاو خاوەن ئەزموون و ڕاهێنراون کە لە توانایاندایە چارەسەری ئەندازیاری نوێ و پێشکەوتوو پێشکەش بکەن لە بواری کارەبادا.

کۆمپانیاکەمان خزمەتگوزاری ئەندایاری پێشکەش دەکات لە قۆناغی دیزاینی سەرەتایی تا وەکو قۆناغی کۆتای و ئێش پێکردنی پرۆژەکان.

لەئەنجامی کاری چەندین ساڵ لە وڵاتدا و کۆکردنەوەی ئەزموون تیمی ئەندازیاری کۆمپانیاکەمان سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەست هێناوە لە بوارە جیاوازەکانی ئەندازیاریدا و بەتایبەتیش لە پرۆژەکانی کارەبادا.

کۆمپانیاکەمان خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات لە بواری تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبا لە یشکی خۆرەوە لە قۆناغی دیزاین کردن تا گەیەندن و دانان و بەستن و تێست کردن و کارپێکردنی سیستەمەکان بەپێی خواست و پێداویستی خاوەنکار. پشت دەبەستین بە ئەزموونەکانمان لەپرۆسەی خواستن و خستنەڕووی بەرهەماکان لە پێناو دەستەبەر کردنی کوالتی بەرز و کەمکردنوەی تێچوو. کۆمپانیاکەمان زخمەتگوزاری پرۆفیشناڵانەو بەردەوام و جێگیر پێشکەش دەکات لەگەڵ دابین کرددنی ئامێرو بەرهەمی کوالتی بەرز.

خزمەتگوزاریەکانی وەک بەڕێوەبردنی پرۆژەکان و دابین کردن و دروست کردن لە گرنگترین خزمەتگوزارییەکانە کە کۆمپانیاکەمان پێشکەشی دەکات بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بۆ خاوەنکارەکانمان لە کەرتی گشتی و تایبەت.

کۆمپانیاکەمان خاوەن ناوێکی پرشنگدارە لە بازاری وڵاتدا بەهۆی پێشکەش کردی خزمەتگوزاری و کاری کوالتی بەرز بە شێوەی بەردەوام و لەکاتی پێویست لە پێناو ڕازی کردنی خاوەنکارەکان. خاوەنکاری ڕازی و ستافی چالاک کلیلی سەرکەوتنەکانمانە لە پرۆژە ئەندازیاریەکاندا.