تەکنەلۆژیای دابینکردنی ووزە بە تیشکی خۆر


لە تیشکی خۆرەوە بۆ ووزەی کارەبا - ئاشنا کردنی ووزەی هاوڕێی ژینگە بە ژیان

لەبارەی کۆمپانیا

کۆمپانیای نۆرث پاوەر بۆ بەلێندەرایەتی گشتی سنوردار
کۆمپانیایەکی پسپۆڕە لە بواری ئەندازیاری لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

کۆمپانیای نۆرث پاوەر دابین کەری کاری ئەندازیاری پسپۆڕ کڕین و ئامادەکردنی پێداویستیەکان تاوەکو دەگاتە دروست کردن و دامەزراندن و ئیش پێکردنی پرۆژەکان.

کۆمپانیای نۆرث پاوەر هەلدەسێت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری (پێداویستیەکانی) تەکنۆلۆژیای بەرهەم هێنانی کارەبا لە ووزەی خۆر لە دیزاینکردن و دابینکردنی پێداویستیەکان تا دەگاتە دامەزراندن و ئیش پێکردن بە پێی داواکاری کڕیارەکانمان. وە کاری چاکسازی و خزمەتگوزاری بەردەوام دوای فرۆشتن.

کۆمپانیای نۆرث پاوەر پسپۆڕە لە بواری پێکەوەبەستنی ووزەی بەرهەمهێنراو لە تیشکی خۆرەوە لەگەل سەرچاوەکانی تری بەرهەم هێنانی ووزە بە دیزاینکردن و دامەزراندن و تێهەلکێشکردنی بە شێوەیەکی وا کە وەکو یەک سیستەم کاری تەواوی خۆی بکات و پێداویستیەکانی بۆ بەکارهێنەر دەستەبەر بکات.

کۆمپانیای نۆرث پاوەر بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی هەستاوە بە پەیوەندی و هەماهەنگی تەواو لەگەل دوو گەورە کۆمپانیای وواڵتی چین لەم بوارەدا لە رێگای واژووکردنی ڕێکەوتننامەیەک کە خۆی لەم خااڵنەی لای خوارەوە دەبینێتەوە

١ .دابین کردنی باشترین جۆر بۆ ئامێرەکان و سەرجەم پێوەلکاوەکانی تایبەت بەم سیستەمە بەم شێوەیە
آ- پانێڵی خانەی خۆری تەمەنی کارکردن بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ
ب- پاتری کواڵیتی بەرز کە تەمەنی کارکردنی دەگاتە ٨ ساڵ
ج- بۆیلەری ئاو گەرم کردن بە ووزەی خۆر تەمەنی کارکردنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بۆ هەموو بەشەکانی

٢ .بۆ کۆی بەرهەمەکانمان ماوەی ١٨ مانگ گەرەنتی لەگەلدایە دوای دامەزراندن و ئیش پێکردن

٣ .دابینکردنی هەموو جۆرە سیستەمێکی تایبەت بە تەکنۆلۆژیای ووزەی خۆر وەک سیستەمی بەرهەم هێنانی کارەبا بەستراو بە تۆڕی کارەباوە بە هەموو قەبارەیەک سیستەمی بەرهەم هێنانی کارەبا نەبەستراو بە تۆڕی کارەباوە بە هەموو قەبارەیەک سیستەمی بەرهەم هێنانی کارەبای تێکەڵ لە نێوان ووزەی خۆر و موەلیدە بۆ شوێنە دورە دەستەکان (ئەو شوێنانەی کە نەبەستراوە بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانیەوە) بە هەموو قەبارەیەک پەمپی ئاو بۆ کێڵگە و باخەکان و سیستەمی ئاودێری بە هەموو توانا و قەبارەیەک کە بە هەردوو جۆری کارەبای ئەی سی و دی سی کاربکات ڕووناککەرەوەی شەقام و باخچەکان

٤ .دابینکردنی سیستەمی کۆکەرەوەی تیشکی خۆر بە مەبەستی ئاو گەرمکردن بۆ ماڵ و باڵەخانە بازرگانیەکان و نەخۆشخانەکان و خوێندنگاکان و هەموو جۆرە بینایەک بە جۆر و قەبارەی جیاواز.

کۆمپانیاکەمان دڵنیایی دەداتە کڕیارەکانی لە دوای پرۆسەی فرۆشتن بەوەی کە بەرهەمەکانی لە ڕووی کواڵیتی و کارکردنەوە زۆر پێشکەوتووە و هیچ جۆرە تێچوویەکی نیە دوای دامەزراندن و بەرهەمەکانی هاوڕێی ژینگەیە.

کۆمپانیاکان بریتین لە:
١. کۆمپانیای سۆلارلاند کە تایبەتمەندە لە بەرهەم هێنانی هەموو جۆرە سیستەمێکی بەرهەم هێنانی کارەبا بە تیشکی خۆر لە گەڵ هەموو پێداویستیەکانی تایبەت بەم بوارە بە هەموو جۆر و قەبارەیەک.
٢. کۆمپانیای هوویانگ کە تایبەتمەندە بە تەکنۆلۆژیای گەرم کردنی ئاو بە تیشکی خۆر بە هەموو جۆر و قەبارەیەک.

ئەرکی ئێمە

⮘ دابین کردنی ووزەیەکی چالاک و خزمەتگوزاری تایبەت بەو ووزەیە
⮘ بەردەوام بوون لە باش کردنی ژیان بە پشت بەستن بە سەرچاوی ووزەی نوێ بوەوە

پرسیار / پێشنیار

© Copyright 2011 - 2024 NPC - All Rights Reserved

Designed & Developed by WAN Co.